بەغداـ INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك بەرهەم ساڵح خواستی عێراقی دووپات كردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دروستكردنی پەیوەندی هاوسەنگ.
نوسینگەی راگەیاندنی دیوانی سەرۆك كۆمار لە راگەیەندراوێكدا كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە بڵاویكردەوە : بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەڵگەنامەکانی هەر یەك لە باڵیۆزانی كوێت، تاریق عەبدوڵڵای ئەلفەرەج و باڵیۆزی دانیمارك كریستیان تۆرنینگ، وباڵیۆزی هۆڵەندا یۆهانس لیندەرت ساندی وەرگرتووە.
ساڵح جەختیكردەوە : بەپێی بەیاننامەكە لەكاتی پێشوازیكردن لە باڵیۆزەكان بەجیا، كە عێراق چاوەڕێی پشتیوانیكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بەهێزكردنی هاریكاری سیاسی و ئابووری و بازرگانی و زاڵبوون بەسەر جیاوازییەكاندا لەڕێگەی دیالۆگەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : تەحەدییە هاوبەشی جیهانی و ناوچەیی هەن كە پێویستیان بە هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش هەیە، دیارترینیان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و سنووربەزاندن، چارەسەركردنی هەڵاوسانی ئابووری و قەیرانە تەندروستییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییە توندەكانی كەشوهەوا.
ساڵح ئاواتی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی باڵیۆزە نوێیەكان سەركەوتوو بن لە جێبەجێكردنی ئەركە نوێیەكانیان، بە شێوەیەك كە پەیوەندییەكانی دۆستایەتی و هاوكاری نێوان عێراق و وڵاتەكانیان بەرز بكاتەوە.
لای خۆشیانەوە باڵیۆزەكان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆكی كۆمار كرد و ئاواتی وڵاتەكانیان بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا بە شێوەیەك كە پەیوەندییە هاوبەشەكان بەرز بكاتەوە دەربڕی.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات