بەغداـ INA
ئەمڕۆ یەكشەممە یەكێتی تۆپی پێی ناوەندی عێراق داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی كورتی یەكێتی تۆپی پێ كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ئاماژە بەوە كراوە: لەدوێنێ شەممەوە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە بۆ خولی نایابی عێراق بە فەرمی داخرا.