بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جینین هێنیس بلاسخارت، جەختیان لە گرنگی دەرچوون لە قەیرانی سیاسی لە ڕێگەی دیالۆگ كردەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە لە دیوانی سەرۆك كۆمارەوە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوەكراوە : ئەمڕۆ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح پێشوازی لە نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جێنین هێنیس بلاسخارت كرد.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتیی وڵات كرا، بەتایبەتی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی، كە تیایدا گرنگیی دەرچوون لە قەیرانی سیاسی لە رێگەی دیالۆگەوە و لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاڵنگارییە جدییانەی رووبەڕووی وڵات دەبێتەوە، جەختی لەسەر كرایەوە و تێبینی بەدیهێنانی سوودە نیشتمانییەكان و گەیشتن بە ئەنجامەكان و ئەرێنی گەرەنتی ئاسایش، سەقامگیری و سەلامەتی هاوڵاتیان و بەدیهێنانی ئاواتەكانی دەكات.