دەستپاكی: لە بانكە حكومییەكان لە دوو پارێزگادا دەست بەسەر كەیسی ساختەكاری و بەرتیلدا گیرا

ناوخۆ
  • 2-10-2022, 11:42
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی جێبەجێكردنی چوار دەستبەسەرداگرتنی لە بانكە حكومییەكان ڕاگەیاند.
    بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەی رایگەیاند لە بەیاننامەیەكدا کە کۆپیەک بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەتووە ڕاگەیاند: تیمی كاری بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی بەغدا توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیربكەن بە شێوەیەكی ئاشكرا كە بڕە پارەی بەرتیلیان لە ژمارەیەك وردبینی بانكی كشتوكاڵی وەرگرتووە، لە بەرامبەر ئەنجامدانی مامەڵەی گرێبەستی كشتوكاڵی بۆ مەبەستی وەرگرتنی قەرز لە بانك ئاماژە بەوە دەكات كە سەرچاوەی ئەو گرێبەستانە دەستی بەسەردا گیراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تیمی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دیالە سێ دەستبەسەرداگرتنیان لە بانكی كشتوكاڵی  ئەلڕەشید لە پارێزگاكە ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : تیمەكە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازیان لە بانكی كشتوكاڵی هاوبەش لە پارێزگاكە ئەنجامداوە بۆ پێدانی قەرزێك لە (70,000,000) ملیۆن دینار بۆ یەكێك لە قەرزوەرگرەكان، لە بەرامبەر پێدانی بڕە پارەیەك (بەرتیل) بەو فەرمانبەرانەی كە لە بانكدا كاردەكەن.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : هەندێك لە كارمەندانی بانك بە ناوی هاوڵاتییەكەوە مامەڵەیەكی قەرزیان تێپەڕاندووە و بڕە پارەكەیان خەرجكردووە، بەبێ ئەوەی ئەو ئاگاداری بێت و ڕەزامەندی لەسەر بدات.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : تیمەكە چاودێری ساختەكاری لە بانكی ئەلڕەشید - لقی ئەشنۆنە، نوێنەرایەتی بانكی پێدانی ڕەزامەندی بە یەكێك لە قەرزوەرگرەكان بۆ دانەوەی بەهای ئەو قەرزەی وەریگرتووە، سەرەڕای بوونی بڕە پارە نەدراوەكانی قەرزەكە لە ژێر دەستی ئەودایە.