بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی رافیدەین رێژهی قەرزی بیناسازی و نۆژەنكردنەوە و ڕێژەی سوودی دیاریكرد.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە: قەرزی بیناسازی بڕی 50 ملیۆن دینارە كە فەرمانبەر و خانەنشین و هاووڵاتییان دهگرێتهوه و بە یەك جار دهدرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزی 50 ملیۆن دینار 10 ساڵ دەبێت و بە رێژەی سوودی 5%.