بەغداد/ INA
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆڵی هێزە ئەمنیەکانی لەپاراستنی خۆپێشاندەران ودامودەزگاکانی دەوڵەت بەرزنرخاند.
بەیاننامەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عڕاقی کەوت وتی: چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆڵی مەزنی هێزە ئەمنیەکان بەرزدەنرخێنێت لە پاراستنی ژیانی خۆپێشاندەران ودامودەزگاکانی دەوڵەت و ڕێنەدان بە گێرەشێوێنان و ئەوانەی کە هەندێک پێشێلکاریان کرد کە ڕەوشی پڕۆسەکە تێکبدەن.
بەیاننامەکە راگهیاند" چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت دەکاتەوە سەر مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانە و داواکردنی مافە ڕەواکان بە پێی یاساو دەستوور کە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بەهەموو دەسەلاتەکانەوە زامن بکات بۆ
جێگیرکردنی باری ئەمنی و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان و نەهێشتنی گەندەڵی.