بەغداد/ INA
سەرۆک کومار برهم ساڵح و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختیان کردەوەسەر یەکڕیزی نیشتیمانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن مندلاوی.
بەیاننامەکە وتی کە سەرۆک کۆمار پیرۆزباییکرد لە هەڵبژاردنی مندلاوی بە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
وتیشی کە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لەبارودۆخی وڵات و پێشهاتە سیاسیەکان کرا،جەختیش کرایەوە سەر یەکڕیزی نیشتیمانی
پێشخستنی بەرژەوەندی وڵات و جێبەجێکردنی خواستەکان وشایستەکانی ئەم قۆناغە و بەدیهێنانی هیواوئاواتی عێڕاقیەکان لەباشکردنی خزمەتگوزاریەکان.