بەگوژمەی یه‌ك ملیارو دووسه‌د ملیۆن دینار بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولێر نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

ئابوری
  • 1-10-2022, 21:01
  • +A -A

    هەولێرـINA
    ئه‌مرۆ شەممە رێکەوتی 1-10-2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی پڕۆژەی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری دێرینی هه‌ولێر کرد.
    خۆشناو لەپرسکۆنفرانسێکدا بەڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاند: بازاری قەیسەری هەولێر بەشێکی زیندووی مێژووی دێرینی هەولێرە.
    لە چەند ساڵی رابردووش بەشێکی نۆژەنکراوەتەوە، ئێستاش قۆناغی پێش کۆتایی بەرێوە دەچێت.

    هەروەها روونیکردەوە کە نۆژەنکردنەوەی ئەو قۆناغە بە گوژمەی یه‌ك ملیارو دووسه‌د ملیۆن دینارەو ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها یەك کۆڵانە.
    پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کەنه‌خشه‌سازى قه‌یسه‌رى هه‌ولێر به‌ هه‌مان سیماى كۆنى خۆى و به‌ ئه‌ندازه‌یی تازه‌وه‌ به‌ باشترین خشت و كه‌رسته‌ى یناسازى كارى تێده‌كرێت، وه‌ك به‌شێكى گرنگى ناسنامه‌ى شارى هه‌ولێر هه‌ژمار كراوه‌
    جیا له‌وانه‌ش وه‌ك لایه‌نى بازرگانى گڕوتینێكى زیاترى خستۆته‌ ناو بازارى قه‌یسه‌رى به‌ جۆرێك كه‌ سوودێكى زیاترى به‌ خاوه‌ن موڵك دوكانه‌كان گه‌یاندووه‌ و گەشتیارەکانیش بە چڕی رووی تێدەکەن و بۆته‌ جێى سه‌رنجى میوانانى بیانى پایته‌ختی هه‌رێمى كوردستان.