سەرچاوەكانی ئاو هەڵكەندنی بیر لەناوچە دوورەكانی عێراق ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-10-2022, 20:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان ئەمرۆ شەممە رایگەیاند: كۆمەڵێك بیری لەناوچە دوورەدەستەكانی زاخۆ هەڵكۆڵیوە، هەروەها بریاریدا بە پێداچونەوەو چارەسەكردنی گرفتی بەنداوەكانی هەرێم .
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لەسلێمانی لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم كۆ بووەوە.
    ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان كارمەندانی پێشكەوتووی هونەری هەردوو وەزارەت چەند پرسێكی تەكنیكی و پێداویستییەكانی تاوتوێ كرا كەپەیوەندییان بەپێداگرتن و پاراستنی پڕۆژەی گەورەی بەنداوی ستراتیژی لەوڵات و هەرێمدا هەیە لەوانە بەنداوی دوكان و دەربەندیخان و دهۆك.
    رونیشیكردەوە: لەسەر میكانیزمێكی كاركردن بۆ هەماهەنگی هاوبەش لەبواری پاراستنی بەنداوەكان و لەهەموو بوارەكانی كەرتی سەرچاوەكانی ئاو بەتایبەتی چاودێریكردن لە بەنداوی دەربەندیخان ڕێككەوتوون چونكە یەكێكە لەبەنداوە گرنگەكانی وڵات و هەرێم، هەروەها هەموو كێشەكان و ئاستەنگەكان و پێشنیارە جێبەجێكراوەكان تاوتوێكران.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە، ئەلحەمدانی ستافی تەكنیكی لەوەزارەتی ئاراستەكرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێراو بەپەلە بۆیان و هەروەها تاوتوێی پلانی ئاودێری و پڕۆژەكانی داهاتووی هەرێم كرا، لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانی كەش و هەوادا لەڕێگەی زیادكردنی تیمێكی تەكنیكی لەهەرێم.
    ئەلحەمدانی تەئكیدیكردەوە: كە كێشەی وشكەساڵی و كەمیی ئاو لەوڵات و هەرێمدا كێشەی وڵاتە و كێشەی وەزارەت نییەو پێویستی بەهاوكاری هەمووان هەیە بۆ تێپەڕاندنی و پێویستیی دابینكردنی پێداویستییە داراییە پێویستەكان بۆ جێبەجێكردنی پلانی وەزارەت بۆ چارەسەركردن، وتیشی: لەم دواییەدا كارمەندانی وەزارەتەكە هەڵكەندنی كۆمەڵێك بیریان لەناوچە دوورەدەستەكانی زاخۆ ئەنجامداوە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و جوتیارانی ئەو ناوچانە وەك باقی پارێزگاكانی تر.