بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بەغدای پایتەخت ئێوارەی ئەمرۆ شەممە لەگەڵ بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەحریر، لەبارەی بارودۆخی شەقامەكانی بەغدای پایتەخت رونكردنەوەیدا.
بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆ لیوا تاریق ئیسماعیل بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دوای كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ و مەیدانی تەحریر و ئەو شەقامەی كە لە سنەكەوە بەرەو تەحریر بەڕێوەدەچن، تا ئێستاش داخراون.
رونیشیكردەوە: دەربارەی شەقامەكانی نزیك گۆڕەپانی تەحریر و ناوچەی ئەلسنەك، بۆ پشكنینی ئۆتۆمبیلەكان بۆ پاراستنی خۆپیشاندانەكانی تەحریر، خاڵی پشكنین هەیە، وتیشی: باقی ڕێگاكانی بەغدا كراوەیە.