بەرگری شارستانی: هەڵمەتەكانی گەڕان و رزگاركردن لە ناو بینا ڕووخاوەكەی ناوەڕاستی بەغدا بەردەوامە

ناوخۆ
  • 1-10-2022, 19:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئێوارەی ئەمرۆ شەممە دووپاتیكردەوە: كە هەڵمەتەكانی گەڕان و ڕزگاركردن لە ناو بینا ڕووخاوەكەی گۆڕەپانی ئەلواسق لە ناوچەی كەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا بەردەوامە.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی عەمید جەودەت عەبدولرەحمان لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ كەناڵی ئەلعێراقییە نیوس كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەرگرتووە، راگەیاند: هەڵمەتەكانی گەڕان تا ئێستا بە شێوەیەكی تەواو بەردەوامن و كەرەستەی قورس بەكارهاتووە بۆ لابردن و دواتر چوونە ناو تونێلەكانەوە كە لە ئەنجامی داڕمانی بیناكەدا پێك هاتووە.
    پێشتریش هەر ئەمرۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، ڕزگاركردنی 13 كەسی لەناو بینا ڕووخاوەكەی كەڕادە ڕاگەیاند.