شانەی ئەمنی داواكاریی خۆی بۆ خۆپیشاندەران نوێدەكاتەوە و دەستگیركردنی چەند كەسێكیش پستڕاست دەكاتەوە

سیاسی
  • 1-10-2022, 19:05
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ شەممە، داواكاری خۆی بۆ خۆپیشاندەران نوێكردەوە و دەستگیركردنی ژمارەیەكیش پشتڕاست كردەوە.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەزگا ئەمنییەكان جەخت لەسەر پاراستنی تەواوی خۆیان لە هەموو شێوازەكانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و مافی خۆپێشاندەران دەكەنەوە كە بەپێی سەقفە یاسایی و دەستوورییەكان خۆپیشاندان بكەن.
    ئاشكراشیكرد: دەزگا ئەمنییەكانی پەیوەندیدار بە پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز ئەوپەڕی دیسپلینیان لە كارەكانیاندا گرتوەتەبەر و ژمارەیەك لە كەسانی تێكدەری ناو خۆپیشاندەرانیان چاودێریكردوەو دەستنیشانكراون و دەستگیركراون،بۆمبی مۆلۆتۆڤ و كەرەستەكانی تر كە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر خۆپیشاندەران و هاوكاران و شێوەی خۆپیشاندان بەكاردەهێنرێن، وەك یەك.
    رونیشیكردەوە: خۆپیشاندانی ئاشتیانەی ئێوە مافێكی گەرەنتی كراوە بەپێی دەستوور و پاراستنی ئێوە و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەتی ئێمەیە.