زیقار - INA
خۆپیشاندان لە ناوەندی شاری ناسریە، یادی سێهەمین ساڵیادی شۆڕشی تشرینان بە خۆپیشاندان دەستپێكرد.
ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندانی جەماوەری لە گۆڕەپانی حەبوبی لە ناوەندی شاری ناسریە دەستیپێكرد، بۆ بۆنەی یادی سێهەمین ساڵیادی شۆڕشی ئۆكتۆبەرە.
پەیامنێرمان لە زیقار ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران داوایان بەرزكردەوە بۆ كۆتاییهێنان بە حكومەتی تەوافقی و لێپرسینەوە لە گەندەڵەكان و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان.`