بەغدا - INA - فاتیمە ڕەحمە
لیوا ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ئەمڕۆ شەممە، پشتڕاستیکردەوە کە پلانی ئاسایشی خۆپیشاندەران وەک ئەوەی بۆ ئامادەكرابوو دەڕوات، و هیچ نیازێک نییە بۆ بڕینی پردەکانی دیکە، لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ پاساوێک نییە بۆ سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ.
ئهحمهد سهلیم، به ئاژانسی ههواڵی عێراقی وت: "پلانهكه بهو شێوهیه بهڕێوهدهچێت كه له ههردوو لای كهرخ و ڕەسافە به تایبهتی له گۆڕەپانی تهحریر و نهسوور بڕیاریدابوو".
سەلیم ئاماژەی بەوەشکردووە، "خۆلێدان لەگەڵ بەشێک لە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر ڕوویداوە، و پێشبینی دەکرێت دزەپێکەر هەبن کە هەوڵی وروژاندنی ئاژاوەیان داوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "برینی سووک هەیە".
و"ئەو هێزانەی کە ئەرکی پاراستنی خۆپیشاندەرانیان لەسەرە، پابەندن بە خۆگرتن بۆ ئەوەی لە ناو خۆپیشاندەراندا زیانی گیانی نەبێت".
جەختیشی لەوە کردەوە کە "هەرگیز نیاز نییە پردەکانی دیکە ببڕدرێت، و تەنیا ڕێگا داخراوەکان بەرەو گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانەکان دەڕۆن، ئەوانی دیکەش زۆر ئاسایین"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا هیچ پاساوێک نییە بۆ سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ".