ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا نوێكارییەكانی پلانی ئەمنی بۆ خۆپیشاندەران بڵاودەكاتەوە

ئەمنی
  • 1-10-2022, 16:40
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دووپاتی كردەوە كە هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە دابینكردنی پاراستن بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دابینكردنی دەستی هاوكاری بۆ خۆپیشاندەران.
    لە راگەیەندراوێكدا بۆ میدیاكانی سەركردایەتی كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژە بەوە كراوە : بە چاودێری راستەوخۆ و بەدواداچوونی ورد لەلایەن لیوای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە جێبەجێكردنی پلانی دەستەبەركردنی پاراستن بۆ ئاشتیخوازان و خۆپیشاندان، وەك خۆپیشاندانێكی ئاشتیانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دەستیپێكرد، كە هاوتایە لەگەڵ تشرینی یەكەمی 2022 لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەندی پایتەخت لە بەغدا.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هێزە ئەمنییەكان پشكنینی وردیان بۆ خەڵك ئەنجامداوە و پارێزگارییان لە چوارڕێیانەكان كردووە بە مەبەستی دابینكردنی بەرزترین ئاستی ئاسایش بۆ خۆپیشاندەرانی ئارام و دابەشكردنی بتڵی ئاوی خواردنەوە و دابینكردنی خزمەتگوزاریی پزیشكی بۆیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز هاوكاری تەواوی خۆیان لەگەڵ براكانیان لە هێزە ئەمنییەكان دەربڕی و چەند توخمێكی دەستێوەردانیان دیاری كرد كە لە هەوڵدان بۆ وروژاندنی كێشەكان و تێكدانی پراكتیكی دیموكراسی.