سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد

سیاسی
  • 1-10-2022, 16:15
  • +A -A

     هەولێرـ IAN
    ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1/10/2022 به‌ڕێز نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی‌ هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.
    له‌بەپێی ڕاگەیندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە لە دیدارێکدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مه‌نده‌لاوی کرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی به‌ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌ ئه‌رک و کاره‌کانیدا بۆ خواست. لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز مه‌نده‌لاوی سوپاسی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و خۆشحاڵیی به‌ دیداری به‌ڕێزیان ده‌ربڕی.
    تاوتوێکردنی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له کاری پێکه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان کرده‌وه‌ له‌پێناو سه‌قامگیری و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی وڵات و پاراستنی هاووڵاتیان و ڕه‌چاوکردنی ماف و داوا ڕه‌واکانیان.