دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی فڕێدانی تۆپی شووشەیی بۆ هێزە ئەمنییەكان دەستگیركران

ناوخۆ
  • 1-10-2022, 15:21
  • +A -A

    بەغدا -    INA
    ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند كە تۆپی شووشەیان پێبووە بەهۆی ئەوەی لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا فڕێیانداوەتە سەر هێزە ئەمنییەكان.
    لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن شانەی میدیاوە هاتووە كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوەكراوە : خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان كە تایبەتمەندن لە دەستەبەركردنی پاراستن بۆ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز، وێڕای گرتنەبەری ئەوپەڕی بەرزەفت و دانبەخۆداگرتن لە كارەكانیاندا، هەندێك دزەپێكەریان بینیوە كە هەوڵی هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان دەدەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هێزە ئەمنییە كارامەكان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربكەن كە هەڵگری تۆپی شووشە و كەرەستەیان هەبووە بەهۆی فڕێدانی ئەو تۆپانە بۆ هێزە ئەمنییەكانمان، هەروەها دەستیان بەسەردا گیراوە بە قەڵغانی پاراستن، دەمامكێك كە دەموچاوی دەشارێتەوە و لەگەڵ 2 دار  و ئاماژە بەوە دەكات : كە رێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی ئەوان گیراوەتەبەر بۆ تەواوكردنی كاغەزی لێكۆڵینەوەكانیان.
    لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەكان و دوورخستنەوەی دەستدرێژكاران و هاوكاری تەواو لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان بۆ دەستگیركردنیان كراوەتەوە.