بەغدا - INA- فاتیمە ڕەحمە
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا رەسووڵ ئەمڕۆ شەممە دووپاتیكردەوە كە هاتووچۆ و جموجۆڵ لە بەغدای پایتەخت ئاساییە.
لیوا ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : دۆخی ئەمنی جێگیرە و هاتوچۆ و جموجۆڵ زۆر ئاساییە، جگە لەو ناوچانەی كە خۆپیشاندانیان تێدا ئەنجام دەدرێت، كە بریتین لە گۆڕەپانی تەحریر و نسوور، كە ئەمنیەتیان هەیەلەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كە ئەركی پاراستنی خۆپیشاندەرانیان لەسەرە.
ڕەسووڵ ئاماژەی بەوەشكردووە : كردنەوەی ڕێگاوبان و پردەكان دۆخی ئەمنی بە پەرەسەندن دەهێڵێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا : كە خۆپیشاندانەكە بەپێی یاسا ئاشتیانەیە رێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانیش پاراستنی خۆپیشاندەرانە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی داوای لە خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكان كرد ،هاوكاری لەگەڵ هێزە سەربازی و ئەمنییەكان بكەن بۆ دەستەبەركردنی پاراستنیان و پاراستنی دامودەزگاكانی حكومەت و ژێرخانی، جەختیشیكردەوە : كە هەموو ئەمانە بەپێی پلانێكە كە ئامادەكراوە و لەوێش هەماهەنگییەكی بەرزە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ هەیە.