بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی برینداربوونی 19 ئەفسەر و ئەندامی ئەو هێزەی راگەیاند كە سەرپشككراون بە دابینكردنی پاراستن بۆ خۆپیشاندەران.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن شانەی میدیاوە گەیشتۆتە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) و ئاماژەی بەوەكردووە : سەرەڕای چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە داوا دەكەن رێگە نەدەن دزەپێكەران بچنە ناو قەرەباڵغی، بەڵام تێبینی ئەوە دەكەین كە كەسانی دەرەوەی یاسا هەن كە ئامێر و كەرەستەی نایاسایییان بەكارهێناوە لەماوەی خۆپیشاندانەكان.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئەمەش بووە هۆی برینداربوونی 19 ئەفسەر و ئەندامی ئەو هێزەی كە سەرپشككراون بە دابینكردنی پاراستن بۆ خۆپیشاندەران، هاوكات 9 هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون، لە بەیانی ئەمڕۆوە خۆپیشاندانەكان لە بەغدا دەستیپێكردووە تاوەكو ئامادەكردنی ئەم بەیاننامەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو برینانە لەنێو خزمەتگوزارییە ئەمنییەكاندا هاتوون لە ئەنجامی بەكارهێنانی بەرد و تۆپی شووشەیی و بۆمبی مۆلۆتۆڤـ.