بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان كردنەوەی دۆسیەی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان بە تاقیگە و نەخۆشخانە تایبەتەكان پشتڕاستكردەوە.
ئەندامی لیژنەی پەرلەمان سروە عەبدولواحید لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە : دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان داوا دەكات میكانیزمی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان بە تاقیگە و كلینیك و نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕوون بكاتەوە، ئاماژەی بەوەدا : كە ئەوەی ئەمڕۆ لە بەغدا روویدا لە رووخانی باڵەخانەیەكی تایبەت بە كلینیكە پزیشكییەكان بەهۆی هۆكارێكی ئەندازیارییەوە كە داوا دەكات بۆ سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بە سەرجەم ئەو رەزامەندییانەی كە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە دراون، بەتایبەتی زیادكردنی بینا لەسەر باڵەخانە وێرانەكان، كە پێویستی بە وەرگرتنی رەزامەندی ئەندازیاری لە شارەوانی هەیە لە بەغدا یان پارێزگا لە چوارچێوەی پلانی باش لێكۆڵینەوەكراو و نەك هەڕەمەكی.
ئاماژەی بەوەدا : لیژنەی دەستپاكی ئەم دۆسیەیە دەكاتەوە بۆ ئاشكراكردنی هەموو پێشێلكارییەكانی پەیوەست بەوەوە، چ لە بەغدا بێت یان پارێزگاكانی دیكە و سەرپێچیكاران ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەكات.