به‌غداـINA
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه راگه‌یاندن" چه‌ند كه‌سێكی ئاژاوه‌گێر له‌ناو ئاپۆرای خۆپیشانده‌راندا بینیوه كه مۆلۆتۆڤ وچه‌كی نێچیر و چه‌كی تر به‌ده‌سته‌وه بووه وداوایی له‌رێكخه‌رانی خۆپیشانده‌ران كردووه ئه‌م ئاژاوه‌گێران راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی خۆپیشاندانه‌كه بپارێزرێت.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وتووه راگه‌یاند" هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پیشه‌یانه له‌ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره‌كان له‌به‌غدایی پایته‌خت به‌بێ هه‌ڵگرتنی چه‌ك یان به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره هێزێك له‌گه‌ڵیان.
هه‌روه‌ها وتی" هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌سی ئاژاوه‌گێر له‌ناو خۆپیشانده‌ران به‌به‌رچاو كه‌تووه كه مۆلۆتۆڤ وچه‌كی نێچیر و چه‌كی تر به‌ده‌سته‌وه بووه بۆیه داوا له‌رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌كه‌ین ده‌م ولده‌ست ئه‌م جۆره كه‌سانه راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه هه‌ر به‌ئاشتیانه بمێنته‌وه.