به‌غداـINA وێنه‌گر: حوسێن ئه‌لوه‌ننان
چاوی كامێرای ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێه‌م ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی ته‌شرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 گواسته‌وه.
ئه‌م خۆپیشاندانانه ئه‌مڕۆ له‌گۆره‌پانی ته‌حریر له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستپێكرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان مسته‌فا كازمی دوێنی 10 رێنما و راسپارده بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی راگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن ره‌فتار له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و بیانپارێزن.
وبه‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی كه‌له‌نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رچۆیه و به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه" سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان راسپارده‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌فتار له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ پاراستنیان دابین بكه‌ن.