دەستەی کەشناسی عێراق لەھەندێک ناوچەی وڵات پێشبینی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 1-10-2022, 12:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەستەی کەشناسی عێراق، رەوشی کەش و هەوای رۆژانی داهاتووی وڵاتی راگەیاند، کە پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای دەکات.
    دەستەی کەشناسی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی(INA) ھاتوە رایگەیاندوە "رەوشی کەش و ھەوا بۆ رۆژی شەممە لە هەموو ناوچەکانی وڵات، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە دوێنێوە نزیک دەبن .
    دەستەکە ئاماژە بەوە شدەکات"کە بەرزی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی "بەغدا و موسڵ و سەڵاحەدین و  ئەنبار و بابل 39 پلە دەبێت و لە دەهۆک و هەولێر 37پلە و لە پارێزگاکانی کەربەلا و نەجەفی پیرۆز  و موسەننا 40 پلە و لە پارێزگاکانی بەسرا و ناسریە و میسان 42 پلە دەبێت.
     ھەروەک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ كه‌ش وهە‌وا ئاسمان ساماڵ دەبێت و ‌هه‌روه‌ها هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات روونادات.
    کەش و ھەوای رۆژی دووشه‌ممه‌ش له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور، ئاسمان ساماڵ دەبێت  و له‌ ناوچه‌كانی باكوریش  نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ک پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ده‌بێته‌وه‌.