بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، لە سێهەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تهشیرنی یەکەم ، جارێکی تر تهشرینیەکان خۆپیشاندانیان لە گۆڕەپانی تەحریر دەستی پێکرد، دواتر بەشێک لە خۆپیشاندەران ئاراستەی خۆپیشاندانەکەیان بۆ ناوچەی سەوز گۆری.
لەو بارەیەوە پهیامنێری ئاژانسی ههواڵی عێراقی(INA) ئاشکرایکرد"لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندان، هێزه ئهمنییهكان له ناوچهكە بۆ پاراستنی خۆپیشاندهران، بڵاوەیان پێکرا.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد" خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای عێراق و بەدروشمی دژی گەندەڵی و پشک پشکێنە بەرو ناوچەی سەوز درێژەیان بەنارەزایەتیەکەدا.
بۆ ھەمان پرس دوێنێ "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ١٠ ڕێنمایی بۆ سەرجەم ئەمنییەکان دەرکرد، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران و پاراستنیان.
بەپێی ئەو بەیاننامەیەی كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە، کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)کەوتوە ،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، رێنمایی بۆ دەزگا ئەمنییەكان دەركرد بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندەران و دەستەبەرکردنی ئەمنیەت و پاراستنی پێویست بۆیان.