پێداچونەوەی_INA
ئەمڕۆ هەینی ڤۆلۆدمیر زلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆكی روسیا چوار ناوچەی ئۆكرانیای وەك بەشێك لە خاكی روسیا ناساند، لە بەرامبەردا ئەویش واژۆی لەسەر داواكارییەك كرد بۆ بونی كیێڤ بە ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ.
سەرۆكی ئۆكرانیا ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەشكردوە، ئۆكرانیا پەیوەندییەكانی لەگەڵ هاوپەیمانی (ناتۆ) بەهێزتر دەكات و لەئێستاشدا دەستیانكردوە بە رێكارەكانی بون بە ئەندام لە هاوپەیمانییەكە هاوشێوەی سوید و فینلاند.
زلێنسكی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە هەنگاوێكی یەكلاییكەرەوەیان ناوە بۆ ئەندامیەتی خێرایی ئۆكرانیا لە ناتۆ، جەختیش دەكاتەوە كە وڵاتەكەی تا ئەو كاتەی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا لە دەسەڵاتدا بێت، گفتوگۆ لەگەڵ مۆسكۆدا ناكات.
ئەمەو ئەمرۆ هەینی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبونی سەدان بەرپرس و دیپلۆماتكاری وڵاتەكەی هەر چوار هەرێمی لۆهانسك، دۆنێتسك، زاپۆرۆژیا و خێرسن-ی ئۆكرانیای خستە سەر وڵاتەكەی.