پێداچونەوەی_INA
ئەمڕۆ هەینی ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا فەرمانێكی واژۆكرد كە 15%ی خاكی ئۆكرانیای خستە سەر وڵاتەكەی .
پۆتین لە میانی مەراسیمی واژۆكردنیدا وتی: هاوڵاتیانی لوگانسك، دۆنێتسك، خێرسۆن و زاپۆرۆژێ هەڵبژاردەی خۆیان كرد بۆ ئەوەی بچنە ناو روسیاوە، ئەمەش مافی ئەوانە و مافی چارەی خۆنووسینی گەلان حەتمییە، باوباپیرانمان بەرگرییان لەو خاكانە كرد لە ڕێككەوتنەكانی پەیوەستبوون بۆ ٤ ناوچەی نوێ بە ڕووسیا لە كۆشكی كرێملین.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە یەكەتێرینا مەزنەوە باوباپیرانمان ئەو ناوچانەیان پاراستووە و لە جەنگی جیهانی دووەمدا شەڕیان كردووە و لەلایەن قارەمانە ئازایەكانی روسیا بەرگرییان لێكرا كە هەندێكیان بە گیانی خۆیان باجی ئەوەیان داوە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی "هەڵبژاردنی ملیۆنان لەو هەرێمانە چارەنووس و ئایندەی هاوبەشمانە و ئەمانە هەستن كە كەس ناتوانێت لێمان بسەنێتەوە، منیش دەمەوێت ڕژێمی كیێڤ و ئۆپەراتۆرەكانی لە ڕۆژئاوا بیبیستن كە دانیشتوانی ئەم ناوچانە بۆ هەمیشە بوونەتە هاوڵاتی ڕووسیا”.
ڕاشیگەیاند: ئێمە هەموو زەوییەكانمان دەگەڕێنینەوە و بە هەموو تواناكانمان گەلەكانمان دەپارێزین، ئەو ناوچانەش بنیات دەنێین و ژیانێكی شایستە و سەقامگیر و ئاسایش لە سەرتاسەری ڕووسیادا دابین دەكەین.
ئهو ناوچانهی كه روسیا كردیه سهر وڵاتهكهی له دوای هێرشهكانی 24ی (شوبات/2)ی ئهمساڵهوه بۆ سهر ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵكرا، سهرهڕای ئهوهی له ئاستی جیهاندا رهتكرایهوه بهڵام مۆسكۆ سوربو لهسهر ئهوهی ئهو چوار ههرێمهی ئۆكرانیا بلكێنرێت به وڵاتهكهیهوه.