بەغدا - INA
سەید موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە توێتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت لەبارەی بۆردومانكردنی شیعەكانی ئەفغانستان، رایگەیاند، حكومەتی تاڵیبان بەر پرسە لە بۆردومانەكانی سەر شیعەكانی ئەفغانستان و وتیشی، "حكومەتی تاڵیبانی توندڕەو كە مسوڵمانان و مزگەوتەكانیان و نوێژەكانیان دەتۆقێنێت لە بری ئەوەی سێكوچكەی شوم بتۆقێنێت".