حەكیم داوای لە وڵاتانی دراوسێ کرد لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان لەگەڵ عێراقدا هەماهەنگی بکەن

سیاسی
  • 29-09-2022, 20:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەت داوای لە وڵاتانی دراوسێ کرد لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان لەگەڵ عێراقدا هەماهەنگی بکەن.
     سەید حەکیم لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: “لە پابەندبوون بە دەستووری عێراق و لە بەرژەوەندی ئاسایش و سەروەری و سەقامگیری عێراق، کە لەبارە بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و... ئێمە داوا دەکەین و جەخت لەوە دەکەینەوە کە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی وڵات لەسەر ئەم رێبازە بەردەوام بێت و رێگە نەدات عێراق ببێتە کۆریدۆرێک یان بارەگایەک.
     سەید حەكیم داوای لە وڵاتانی دراوسێ کرد سەروەری عێراق پێشێل نەکەن، جەختیشی لە پێویستی "هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەرامبەر هەر مەترسییەکی ئەگەری بۆ سەر وڵاتەکانیان کردەوە.