به‌غدا- INA
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ هادی عامری به‌رپرسی هاوپه‌یمانی ئه‌لفاتح، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌باره‌ی پێویستی كۆتاییهێنان به قه‌یرانی سیاسی تاوتوێ كرد. لە راگەیەندراوێکدا کە نوسینگەی ئەلعامیری گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوەکراوە، "بەرپرسی هاوپەیمانی فەتح پێشوازی لە سەرۆکی کۆمار کردووە، هەروەها تاوتوێی بارودۆخی گشتی و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی کۆماریان کردووە". لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە دیدارەكەدا باسیان لە پێویستی كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كردووە كە توانای بەرەوپێشبردنی دۆخی وڵات و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان هەبێت".