بەغدا – INA
وەزارەتی پەیوەندییەكان رەتیدەكاتەوە كە نیازی بڕی هێلی ئەنترنێت هەبێت لە عێراق.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كە وت تێیدا ڕایگەیاند، "ئەوەی لەلایەن هەندێك پەیجی سۆشیال میدیاوە بڵاوكرایەوە سەبارەت بە داواكاری یەكێك لە دەزگا حكومییەكان بۆ پچڕانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ڕاست نییە و ڕەتیدەكەینەوە."
هەروەها دووپاتی دەكاتەوە كە وەزارەتەكە هیچ نیازێكیان نییە خزمەتگوزاری لە بەغدا و پارێزگاكان ببڕن.
داواش دەكات میدیاكان و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وریا و چاوكراوە بن لە گواستنەوەی هەواڵەكان و وەرگرتنی لێدوانی لایەنە پەیوەندیدارەكان پێش بڵاوكردنەوەی.