بەغدا - INA
سەرایا سەلام ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەشی باشووری سامەڕای ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی سەریا سەلام كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوەكراوە، "یەكەكانی لیوای 313ی لیواكانی سەرایا سەلام ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی ئەمنییان لە ناوچەی حەربە و گوندەكانی دەوروپشتی بەلەد لە باشووری شاری سامەرا ئەنجامداوە."
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "دوای وەرگرتنی زانیاری وردی هەواڵگری، هێزێكی پسپۆڕی فریاكەوتن و سەربازی لیواكە، بە بەشداری لیوایەكی كۆماندۆ، ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕای سوپای عێراق، دەستیان بە پشكنینی تەواوی ناوچەكە كرد بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری”.