بانكی ناوەندی : یەدەگی نەختینەیی گەیشتووەتە زیاتر لە 87 ملیار دۆلار

ئابوری
  • 29-09-2022, 18:35
  • +A -A

    بەغدا - INA - ,ویسام مەلا
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی عێراق دەستكەوتی گەورەترین یەدەگی لە مێژووی خۆیدا راگەیاند، كە ژمارەكەی 87 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، هاوكات جەختیشیكردەوە، بەهای دراوی عێراقی بەڕێژەی (130)% زیاترە لە بەهای راستەقینەی خۆی.
    ئیحسان شەمەران یاسری، راوێژكاری بانكی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  راگەیاند، "یەدەگی بانكی ناوەندی لە 87 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، كە ئەمەش گەورەترین ژمارەیە كە یەدەگی بانكی ناوەندی عێراق دەگاتە".
    ئاماژەی بەوەشدا "دراوی عێراقی زۆر بەهێزە چونكە یەدەكەكان 130%ی سەرچاوەی سووڕانەوەی پارە لە بانكەكان و ئەوانی تر پێكدەهێنن، ئەمە جگە لەوەی ئەركەكەی بۆ دابینكردنی پێداویستیی بازرگانان بۆ هاوردەكردنی كاڵاكان".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "هەموو خەرجیەكی كۆنترۆڵنەكراوی حكومەت بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر یەدەگەكە دەبێت و كەمیدەكاتەوە"، هیوای خۆی دەربڕی كە "یەدەگەكە ١٠٠ ملیار دۆلار تێپەڕێنێت".