بەغدا - INA
كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی گەشت و گوزار لە عێراق بەشدارییان لە ساڵۆنی نێودەوڵەتی گەشت و گوزار لە جەزائیر كرد كە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت.
كۆمەڵەكە لە راگەیندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "كۆمەڵەكە بە نوێنەرایەتی ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و گشتی، بە بەشداری كۆمپانیاكانی گەشت و گەشتیاری لە پارێزگا جیاجیاكانی عێراق".
حەیدەر دوجەیلی، سەرۆكی كۆمەڵەكە، رایگەیاند، "ئامانج لە بەشداریكردنەكە بۆ ئەوەیە كە بەڕووی بازاڕی گەشتیاری جیهانی و جەزائیردا بە تایبەتی بكرێتەوە".
دوجەیلی ئاماژەی بەوەدا كە "شاندی عێراق و كۆمپانیاكانی گەشتیاری عێراق كۆبوونەوە و دانیشتنیان لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیا عەرەبی و بیانی بەشداربوو ئەنجامداوە بەمەبەستی دروستكردنی بەرنامەی گەشتیاری هاوبەش لەنێوان عێراق و وڵاتانی عەرەبی و بیانی".