بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دەستپێكردنی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینانی ڕاگەیاند.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەو دەستەی خانەنشینی لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی تشرینی یەكەمی 2022 دەستیپێكردووە ".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "لە ئەمڕۆوە بەشێوەیەكی تەدریجی دەستكرا بە بەرزكردنەوەی مۆچە بۆ بانكەكان و نووسینگەكانی ئاڵوگۆری دراو".