بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و ئیقامە دەستگیرکردنی ٥٠ کەسی بیانی لە بەسرە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بەشی كاروباری نشینگەی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت لە پارێزگای بەسرە، توانیویەتی 50 كەسی بیانی دەستگیربكات كە سەرپێچی یاسای نشینگەیان كردووە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردووەتەوە، "بەردەوامە لە بەدواداچوونی سەرپێچیکارانی پەیڕەوی نیشتەجێبوون، داواش دەکات" سەرجەم هاوڵاتیان زانیاری بدەن و شوێنی نیشتەجێبوونیان ئاشكرابكەن.