دەروازە سنوورییەكان تەواوبوونی ڕێكارە ئەلیكترۆنییەكانیان بۆ كەلوپەلی لێخۆشبوو ڕادەگەیەنن

ناوخۆ
  • 29-09-2022, 14:36
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەكان تەواوبوونی ڕێكارە ئەلیكترۆنییەكانی خۆی بۆ كەلوپەلی لێخۆشبوو ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكی دەروازە سنوورییەكان، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، هاتووە، "لەژێر رێنمایی و سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان ، لیوا عومەر عەدنان وائیلی، ستافی تەكنیكی تەواوكردنی كارەكانی تەواو كرد". دوا لینكی ئەلیكترۆنی بەرنامەی كەلوپەلی لێخۆشبوو لە ناوەندی گومرگی بەندەرەكان: (دەروازە سنووریی شەلامچە، دەروازە سەفوان، بەندەری باكووری ئوم قەسر، بەندەری ناوەڕاستی ئوم قەسر، بەندەری باشووری ئوم قەسر، و لە بەندەری ئەبو فلۆس).
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە بە هاوكاری لەگەڵ دەستەی گشتی گومرگ/ناوچەی باشوور و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی هاتووە"، ئاماژەی بەوەدا كە "ئەمە گواستنەوەیەكی چۆنایەتییە لە كاری رۆتینی كاغەزەوە بۆ كاری ئەلیكترۆنی بۆ ئاسانكاری دەستگەیشتن بە داتاكان و نەهێشتنی ساختەكاری و فێلكاری  دەستكاریكردنی بڕی كاڵا و وەسفكردنی كاڵا لێخۆشبووەكان."
      لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "دەستەی دەروازە سنوورییەكان پێشتر سیستمی ئەلیكترۆنی بۆ كەلوپەلی لێخۆشبوو لە ناوەندەكانی تری گومرگی چالاك كردبوو وەك هەنگاوێكی پاڵپشتی ئەلیكترۆنی و ئیسباتكردن بۆ ئەو بەشانەی كە لە دەروازە سنوورییەكان كاردەكەن، هەروەها لە جێبەجێكردنی ڕێنمایی و راسپاردەكانی ئەمینداری گشتیی  ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی فەرمانی دیوانی ٢٢ی ساڵی ٢٠٢٠ سەبارەت بە چالاككردنی كاری ئەلیكترۆنی لە دەروازە سنوورەكان بۆ گەیشتن بە حوكمڕانی ئەلیكترۆنی تەواو.