هەولێر :INA
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی بۆردومانەکانی دوێنێی ئێران بۆ چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان دەکات و داوا لە حکوومەتی فیدڕاڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، ئاستێک بۆ ئەم پەلامار و پێشێلکردنانەی خاک و سەروەریی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابنێن.
لە راگەینەدراوێكیدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت پەرلەمانی كوردستان " بۆردومانەکانی دوێنێی ئێران بۆسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان "ناڕەوا و بێپاساون"، بۆیە داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئاستێك بۆ ئه‌م په‌لامار و پێشێلكردنانه‌ی خاك و سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابنێن".
هەر لە راگەینداروەكەدا هاتووە"له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه ناڕه‌وا و بۆردومانه بێ پاساوه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی شه‌هیدبون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون".
هەروەها هاتووە"به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هێرش و په‌لامارانه ده‌كه‌ین و پێمان وایه له ژێر هه‌ر بیانو و پاساوێكدا ناكرێ په‌نا بۆ توندوتیژی و موشه‌ك و په‌لاماری سه‌ربازی و بۆردومانكردن ببرێ، په‌رله‌مانی كوردستان سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌كه‌ی خۆی به‌وه‌ی كه خوازیاری په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و سه‌روه‌ری و بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تیی باش و به‌پێ یاسا و عورفه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا و پشتیوانیی هیچ هه‌وڵ و جوڵه‌یه‌كی نییه كه خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌لاماری وڵاتان به‌كار بهێندرێ".
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، داواش له حكومه‌تی فیدڕاڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئاستێك بۆ ئه‌م په‌لامار و پێشێلكردنانه‌ی خاك و سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابنێن.