بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتكردنی باڵێۆزی ئێرانی ڕاگەیاند و یاداشتێكی ناڕەزایی پێ دا.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "بەهۆی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكانی بۆردومانكردن بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگهێشتكرا و یاداشتێكی ناڕەزایی بە توندی رادەستكرا".
دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی بەئامانجگرتنی تۆپخانە و مووشەكەكانی لایەنی ئێرانی لە ناوچەكانی كوردستان كرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پشت بە هەموو شتێك دەبەستێت بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ئەمە لە باڵاترین پۆستە دیپلۆماسییەكان دووبارە نەبێتەوە.