پەرلەمانی لوبنان نەیتوانی سەرۆك كۆمار هەڵبژێرێت

جیهانی
  • 29-09-2022, 12:44
  • +A -A

    پێداچونەوەی _INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی لوبنان نەیتوانی سەرۆكێكی كۆمار هەڵبژێرێت، ئەوەش دوای ئەوەی هیچ كاندیدێك نەیتوانی دوو لەسەر سێی دەنگی نوێنەران بەدەستبهێنێت.
    هیچ كام لەو دەنگانەی جێگرەكان خرانەڕوو 86 دەنگیان بەدەست نەهێناوە، كە ئەمەش ئەو ژمارەیەیە كە كاندیدێك پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی لە خولی یەكەمدا بگاتە كۆشكی بەعبدا.
    ژمارەی كاغەزە سپییەكان گەیشتە ٦٤ كاغەز، لە كاتێكدا پەرلەمانتار میشێل معەوز ٣٦ دەنگی بەدەستهێنا.. كاندید سەلیم ئەدە ١١ دەنگی بەدەستهێنا.. هەروەها ١٢ كاغەز هەبوو كە دەستەواژەی دیكەی تێدابوو: لوبنان ١٠ - مەهسا ئەمینی ١ – نەهچ رەشید كەرامی ١ دەنگ.
    ئەمڕۆ كاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی دانیشتنی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی نەبیە بەڕی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەچوو و ١٢٢ پەرلەمانتار ئامادەی بوون.
    تێبینی: رێژەی پێویست 86 پەرلەمانتارە، لە كاتێكدا نوێنەرە ئامادەنەبووەكان بریتین لە: سەلیم سەیەغ، نەجات سەلیبە، نیعمە ئەفرەم، فواد مەخزومی، سترید جەعجع.