بەغدا –INA
وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، كە داهاتی مانگی ئاب زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە: "كۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوت كە بۆ مانگی ئاب بەدەست هاتووە، بەپێی ئاماری كۆتایی كە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویكردووەتەوە، كە تێیدا". بڕی هەناردەی نەوتی خاو بووە (101) ملیۆن و (859) هەزار (528) بەرمیل، لەگەڵ داهاتی (9) ملیار و (688) ملیۆن و (903) هەزار دۆلار.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوانەی كە بۆ مانگی ئاب هەناردەی كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كراوە، بڕی (١٠٠) ملیۆن و (٧٥٠) هەزار بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەی نەوتی كەركوك لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە بووە". (1) ملیۆن و (109) هەزار و (528) بەرمیل"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك (95,120) دۆلار بووە".
لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "داهاتی زیاتر لە فرۆشتنی بڕی بارەكانی نەوتی خاوی هەناردەكراو بە نرخی بەرز بەدەست هات، بەو پێیەی كۆی داهات بۆیان گەیشتە (14) ملیۆن دۆلار".
ڕوونیشی كردەوە، "ئەو بڕە هەناردەكراوانە لەلایەن (32) كۆمپانیای نێودەوڵەتی بە نەتەوە جیاوازەكانەوە باركراون، لە بەندەرەكانی بەسرە، لەسەر كەنداو، و بەندەری جیهانی توركیا.