په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

سیاسی
  • 29-09-2022, 09:47
  • +A -A

    به‌غداـINA

    په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد كه‌له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ دوێنی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئه‌نجامدا. 

    په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه‌ راگه‌یاند" به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردمانانه‌ی ده‌كات كه‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆماری عێراق كردۆته‌ ئامانج وله‌ئه‌نجامیدا ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێكه‌تۆته‌وه‌. هه‌روه‌ها گه‌رمترین پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌س وكاری قوربانیانی بۆردومانه‌كان ده‌كات وهیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارانی ده‌خوازێت. 

     هه‌روه‌ها به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ كۆماری عێراق له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئارامی و سه‌قامگیری و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی كردۆته‌وه‌ و هۆشداریشی داوه‌ سه‌باره‌ت ده‌رئه‌نجامی ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ له‌سه‌ر ئارامی هه‌رێمایه‌تی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.