بەغداد – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ یەك شەممە، بەبۆنەی جەژنی قیامەوە پرۆزبایی لە مسیحییەكانی عێراق و جیهان كرد. فوئاد مەعسوم لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: "مەسیحییەكان رۆڵی مێژوییان هەیە لە دەوڵەمەندكردنی شارستانی عێراق". سەرۆك كۆمار وتیشی "متمانەی تەواوی بەسەركەوتنی ئیرادەی گەل هەیە لە بنیاتنانی دەوڵەتێكی دیموكراتی ئازادی فیدڕاڵی بەهەمەچەشنی ئاین و نەتەوەوە، خوازیاریشە رۆژانی جەژن ببنە هۆی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە لەنێوان سەرجەم عێراقییەكان و گەڕانەوەی ئەوانەش كە بارودۆخ ناچاری كردبوون لەژێر هەرەشەی تیرۆر و كردەوە توندوتیژییەكاندا، گوند و شار و وڵاتەكەیان بەجێبهێڵن كە لەلایەن باوپاپیریانەوە بنیاتنراوە".