كوتلەی پارتی ئیدانەی تۆپبارانەكانی ئێران دەكات

سیاسی
  • 28-09-2022, 21:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    كوتلەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئەمرۆ چوارشەممە، ئیدانەی بۆردوومانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێم كرد، و ئاماژەی بەوەشدا كە هەناردەكردنی قەیرانی ناوخۆ هەڵاتنێكە بەرەو پێشەوە.
    كوتلەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە توندی ئیدانەی بۆردومانەكانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق دەكات كە زیانی مرۆیی و مادیی لە نێوان هاوڵاتیانی پارێزراوی هەرێمدا كەوتووە،ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: ئێمە ئەو بۆردومانە ئیدانەی دەكەین.
    ئاشكراشیكرد: هەناردەكردنی قەیرانی ناوخۆ هەڵاتنێكە بۆ پێشەوە و ناتوانێت هیچ كێشەیەك چارەسەر بكات، هەروەك ڕەتی دەكەینەوە كە خاكی هەرێم ببێتە خاڵی دەستپێك بۆ هەر كردەوەیەكی دژ بە وڵاتانی دراوسی.
    كوتلەی پارتی داوای لە حكومەتی فیدراڵی كرد بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی بوێرانەتر بەرامبەر ئەم دەستدرێژیانەی ئێران كە پێچەوانەی دراوسێیەتی باش و پەیوەندییە بەهێزەكانی نێوان بەغدا و تارانە، رونیشیكردەوە: پەنابردن بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لەلایەن بەغداوە یەكێكە لە چارەسەرەكان.