وەزیری دەرەوە: سبەی باڵیۆزی ئێران بانگ دەكرێت و یاداشتێكی ناڕەزایی ڕادەست دەكرێت

سیاسی
  • 28-09-2022, 21:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە:سبەینێ‌ باڵیۆزی ئێران بانگهێشت دەكرێت و یاداشتێكی ناڕەزایی بەرامبەر بە بۆردوومانی ئێران بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی رادەست دەكرێ، وتیشی: كە لێكۆڵینەوەكانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بۆردوومانەكانی توركیا تا ئێستا بەردەوامە.
    حسێن لە دیداری ڕافیدەین كە لە بەغدا بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: سبەی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگ دەكرێت و یاداشتێكی ناڕەزایی ڕادەست دەكرێت دژی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
    راشیگەیاند: ئەركی ئێمەیە بەهەموو شێوەیەك بەرگری لە سەروەری عێراق و هاوولاتی عێراق و خاكی عێراق بكەین بەبێ‌ توندوتیژی، وتیشی: سیاسەتی دەرەوە بە ڕێژەیەكی بەرز گوزارشت لە سیاسەتی ناوخۆ دەكات و كێشە ناوخۆییەكان پێگەی دەرەكیمان لاواز دەكات.