بەغداد - INA
چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازیكرد لە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و داوای تەواوكردنی مافە دەستوورییەكان كرد.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆڵی برایانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەن بەرز دەنرخێنێت و دەستخۆشی لە گرنگی تەواوكردنی ماوەكانی مافە دەستوورییەكان دەكات.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: چوارچێوەی هەماهەنگی داوای بەردەوامی دیالۆگەكانی نێوان ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت و كوتلەكانی تر دەكات كە خوازیارن حكومەتێكی نوێ پێكبهێنن و توانای تەواوی هەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی واقیعی خزمەتگوزاری و ئەمنی.
ئەمڕۆ پەرلەمان دانیشتنێكی ئەنجامدا و تێیدا متمانەی خۆی بە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نوێكردەوە و موحسین مەندەلاوی وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەجومەنی نوێنەران هەڵبژارد.