بەغداد - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ چوارشەممە، ژمارەی بریندارەكانی لە ئەنجامی ئەو پێكدادانەی لە بەغدا ڕوویدا لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا ژمارد.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە ئەنجامی ئەو پێكدادانە ناخۆشەی كە ڕۆژی چوارشەممە لە بەغدای پایتەخت لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا ڕوویدا، 4 ئەفسەر و 118 كارمەند و 11 هاوڵاتی سڤیل برینداربوون.
دووپاتیكردەوە: ئێمە داوا لە هەمووان دەكەین پابەند بن بەو ڕێنماییانەی كە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەرچووە، چونكە ئەو بریندارانە لە جەستەی عێراقییەكاندا ڕوویانداوە كە كوڕی هەمان وڵاتن و لە كۆتاییدا دەڵێن: "خودا عێراق و گەلەكەی بپارێزێت".