بەغداد -INA
ئەمەریكا و بەریتانیا ئەمرۆ چوارشەممە هاوهەڵوێستی خۆیان لەگەڵ گەلی عێراق دووپات كردەوە و پشتگیریان بۆ چاكسازی دیموكراتی دوپاتكردووە.
لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا لەلایەن حكومەتەكانی ئەمریكاو بەریتانیا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوو، دەڵێن: لەگەڵ نزیكبوونەوەی سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری ساڵی 2019 و دوای نزیكەی ساڵێك لە پێكهێنانی حكومەت دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەم دواییە، حكوومەتەكانی شانشینی یەكگرتوو و ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هاوهەڵوێستی خۆیان لەگەڵ گەلی عێراق دەردەبڕن و پشتگیری لە هەوڵی چاكسازی دیموكراتی دەكەن.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد: دوای چەند مانگێك لە دانوستانە ناوخۆییەكان، عێراق بەبێ ئەوەی حكومەتێك دەسەڵاتی هەبێت بۆ چارەسەركردنی ئەو ئاڵۆزی و حوكمڕانییە ئابوورییانەی كە لە بەرامبەردا بزووتنەوەی ناڕەزایەتی تیشرینی لێكەوتەوە كە هانی هەڵبژاردنی پێشوەختی دا.
جەختیانكردووە: زەمینە خۆشكردن بۆ چاكسازی لە ڕێگەی توندوتیژیەوە ناكرێت و ڕێگەش بە دووبارەبوونەوەی ئەو توندوتیژییە بدەین كە لە 29 و 30ی ئابدا بینیمان، و تاكە ڕێگای شەرعی بۆ هێنانەدی چاكسازی و پێكهێنانی حكومەتێك كە وەڵامدەرەوەی پێویستییەكانی خەڵك بێت لەڕێگەی دیالۆگی بنیاتنەر و گشتگیرەوە.
ئەمریكاو بەریتانیا لە بەیاننامە هاوبەشەكەیاندا تەئكید دەكەنەوە: هەموو لایەنەكان بەئامانجی پێكهێنانی حكومەتێك بەدەسەڵاتی تەواوەوە بەشداری پرۆسەیەكی ئاشتییانە و یاسایی و گشتگیر بكەن كە بتوانێت خزمەتگوزاریەكان باشتر بكات و كار دروست بكات و یەكێتی نەتەوەیی بەرەو پێشەوە ببات و سیستمی سیاسی باشتر بكات بۆ هەموو عێراقییەكان.
راشیانگەیاند: ئەمە كارێكی عێراقییە و بۆ عێراقییەكانە كە چۆن لەم بنبەستە سیاسیە دەربهێنن و داواشییان لەهەموو لایەنە عێراقییەكان كرد ڕێز لەدامودەزگاكانی دەوڵەت بگرن و ڕێگەیان پێبدەن بەشێوەیەكی هێمنانە و كاریگەرانە كاربكەن و سیستمەكە چاكسازی بكەن بۆ ئەوەی بەتەواوی بەرپرسیار بێت لەخەڵكی عێراق.