ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سیاسی
  • 28-09-2022, 18:57
  • +A -A

     هەولێرـINA
    سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى کوردستان سه‌ركۆنه‌ى بۆمبارانكردنى هێزه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ چه‌ند ئامانجێك له‌ هه‌رێمى كوردستان و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌ناو خه‌ڵكى سيڤيلدا ده‌كه‌ين و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ به‌ ته‌واوى ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه‌.
    لەڕاگەیندراوێکدا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نادووە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ڕوونه‌ كه‌ ڕێگه‌ نادات هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ له‌ سنوورييه‌كانييه‌وه‌ ڕووبدات، له‌ هه‌مان كاتدا جه‌ختيش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێت هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌ گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكانى لايه‌نه‌ ناكۆكه‌كان.
    هەروەها لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیندراوەکەدا هاتوو له‌ كاتێكدا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ چه‌ك و هێز كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و تاكه‌ ڕێگه‌چاره‌يه‌ك‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موولايه‌كدا بێت ته‌نيا گفتوگۆ و ئاشتييه‌، داوا له‌ حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و خاك و سه‌روه‌ريى وڵات بپارێزێت.