بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، هێزە ئەمنییەكانی ئاراستەكرد بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی تاوانی موشەكبارانی ناوچەی سەوز بكەن، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بارودۆخی ئەمنی ئێستا ڕەنگدانەوەی بارودۆخی سیاسیە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا كازمی هێزە ئەمنییەكانیانی ئاراستە كرد بۆ بەدواداچوونی ئەنجامدەرانی تاوانی موشەكبارانی ناوچەی سەوز و دەستگیركردنیان.
كازمی تەئكیدیكردەوە: كە پێویستە هێزە ئەمنییەكان پابەندبن بەئەركەكانیان بۆ پاراستنی دامودەزگا دەوڵەتییەكان و موڵك و موڵكی گشتی و تایبەتی و خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە، داواشی لە خۆپیشاندەران كرد كە پابەندبن بە ئاشتی و ڕێنماییەكانی هێزە ئەمنییەكان بۆ شوێنەكانی خۆپیشاندان.
ئاشكراشیكرد: بارودۆخی ئەمنی ئێستا ڕەنگدانەوەی بارودۆخی سیاسیە و جارێكی تر داوایكرد دیالۆگی نێوان هێزە سیاسیەكان كرد، بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی ئێستا، پشتیوانیكردنی دەوڵەت و دامەزراوەكانی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیان و و پاراستنی ئاسایش و ڕەتكردنەوەی هەر جۆرە پشێویەكە بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی، و جەختیشی لە پێویستی بەردەوامی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتەكان كردەوە.