بەغداد - INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە، چوارەمین دانیشتنی خۆی لە دووەم خولی یاسادانانی یەكەم ساڵی یاسادانانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردندا هەڵگرت.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەنجومەن كۆبوونەوەی خۆی هەڵگرت.
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە، متمانەی بۆ محمد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نوێكردەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێی گەیشتووە ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران جارێكی تر متمانەی بۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نوێكردەوە.
ئاشكراشیكرد: كۆی گشتی دەنگدەران گەیشتە 235 ئەندام، و ئاشكراشیكرد: تەنها 13 ئەندام دەستلەكاركێشانەوەیان پەسەندكردووە و 222 نوێنەریش ڕەتیان كردەوە دەست لەكاربكێشنەوە.
شایانی باسە، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كارەكانی چوارەمین دانیشتنی، خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ساڵی یەكەمی یاسادانانی خولی دووەمی یاسادانانی دەستپێكردووە.
كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بریتی بوو لە دەنگدان لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.